بڕیار لە شوێنی دەستگێڕەكانی نێو بازاڕ دەدرێت
K24 - سلێمانی
بەشێک لە شەقامەکانی پارێزگای سلێمانی بوونەتە شوێنی کارو پیشەی دەستگێڕ و عەرەبانچییەكان، ئەو كاسبكارانە دەڵێن، ئەمە تاکە رێگەیە بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان، ماوەی چەندین ساڵە لەو شوێنانەدا جێگیربوون، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوودا قایمقامیەتی ئەو پارێزگایە بریاریدا بە رێکخستنی ناوبازاڕ و کەمکردنەوەی زیادەڕۆییەکان، فرۆشیارانیش داوا دەکەن رێوشوێنی گونجاویان بۆدابین بکەن کە نزیک ناوەندی شاربێت و بڕیارەکەش بێ جیاوازی بگرێتەوە.