نەخشە رێگاكەی یەكێتی لە ئەنجوومەنی ناوەند تاوتوێ دەكرێت

K24 - ھەولێر
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، تاوتوێی نەخشە رێگای حزبەكەی بكات كە بە مەبەستی چارەسەری كێشەكان ئامادە كراوە.
له‌تیف نێروه‌یی گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی بە میدیای حزبەكەی راگەیاندووە: "كۆبوونه‌وه‌كه بۆ گفتوگۆكردنه له‌باره‌ی نه‌خشه رێگاكه‌ی یه‌كێتی و ته‌واوكه‌ری كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تییه".
چەند مانگێكە یەكێتی نیشتمانی كوردستان زنجیرەیەك كۆبوونەوەی بۆ پەسندكردنی نەخشە رێگاكەی بە مەبەستی چارەسەری كێشە ناوخۆییەكانی ھەرێمی كوردستان ئەنجامداوە، بەڵام تا ئێستا بڕیاری كۆتایی لەبارەی ئەو نەخشە رێگایە نەدراوە.