له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه هه‌رێم رێكوپێكتر قه‌رزى كۆمپانياكانى داوه‌ته‌وه
رۆژنامه‌ی فینهنشاڵ تایمز بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاستی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه زۆر به باشی په‌ره‌ی سه‌ندووه
K24 – هه‌ولێر:
دانه‌وه‌ی پاره‌ی قه‌رزی كۆمپانیا نه‌وتیيه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێی ناوه‌ته دۆخێكی باشتر، به جۆرێك له ده‌ستپێكی ئه‌مساڵه‌وه، هه‌ولێر رێك و پێكتر قه‌رزی كۆمپانیا نه‌وتیيه‌كان ده‌داته‌وه، ئه‌وه‌ش مایه سه‌رنجی كۆمپانیا بیانیيهكانه.
رۆژنامه‌ی فینهنشاڵ تایمز بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاستی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه زۆر به باشی په‌ره‌ی سه‌ندووه، به‌ڵام هێشتا هه‌ولێر قه‌رزێكی زۆری كۆمپانیاكانی له‌سه‌ره، بۆ نمونه ته‌نها 400 ملیۆن دۆلاری كۆمپانیای نه‌وتی گه‌نه‌ڵ ئینێرجی لایه.
پێشتر هه‌مان كۆمپانیا سكاڵای له خراپی دۆخی كاره‌كه‌ی خۆی له هه‌رێمی كوردستان كردووه و رایگه‌یاندووه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كیڵگه نه‌وتیه ته‌نها 40%ی ئه‌و بڕه یه‌ده‌گه‌ی هه‌یه كه پیشبينیان كردبوو.
بیژه‌ن مسه‌وه‌ر ره‌حیمی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نه‌رویجی، رایگه‌یاندووه، پلانیان هه‌یه 100 ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی نه‌وتى هه‌رێم بكه‌ن.