رووحانى لە سنە ئامادە نەبووە لەگەڵ پەرلەمانتارە كوردەكان كۆ ببێتەوە
سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن لێكده‌درێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
چالاكوانانی كورد دەڵێن سەردانەكەی رۆژی شەممەی حەسەن رووحانی سەرۆككۆماری ئێران بۆ پارێزگای سنە, زۆرتر بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردنە و پەرلەمانتارە كوردەكانیش دەڵێن رۆووحانی تەنانەت ئامادەنەبووە نوێنەرانی خەڵك لە پەرلەمان ببینێت و گوێ لە داواكارییەكانیان بگرێت.