عه‌تا سه‌راوى بۆ به‌رگرى له ئامۆزايه‌كى دژى بڕيارێكى يه‌كێتى ده‌وه‌ستێته‌وه
دڵنیابن به هیچ جۆرێك پابه‌ندى بڕیارێكى له‌و جۆره نابم و رێگاى ئه‌وه‌ش ناده‌ین كه كه‌س بیه‌وێت ته‌عه‌دامان لێبكات.
K24 – هه‌ولێر:
عه‌تا سه‌راوى يه‌كێكه له فه‌رمانده سه‌ربازييه‌كانى يه‌كێتى و له روونكردنه‌وه‌يه‌كدا كه له رێگه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانه‌وه بڵاويكردووه‌ته‌وه، پشتيوانى خۆى بۆ ئامۆزاكه‌ى كه قائيمقامى سه‌يد سادقه ده‌ربڕيوه.
سه‌راوى له ژێر ناونيشانى (روونكردنه‌وه‌یه‌ك له عه‌تا سه‌راوییه‌وه ده‌رباره‌ى ده‌نگۆى لابردنى قائیمقامى سه‌یدسادق) نووسيويه‌تى: ئه‌گه‌ر بڕیاره گۆڕانكارى له پۆسته‌كانى حزب و حكومه‌ت بكرێت، به‌و میكانیزمه بێت كه ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى بڕیارى له سه‌ر ده‌دات من به‌و بڕیاره ده‌سته جه‌معییه رازیم، به‌ڵام له لایه‌ن گروپێكى ناو یه‌كێتییه‌وه بێت بۆ شكاندنى شه‌خسى من بێت كه له به‌ر ئه‌وه قائیمقام ئامۆزاى منه، بێن بڕیارێكى وه‌ها بده‌ن ئه‌وه دڵنیابن به هیچ جۆرێك پابه‌ندى بڕیارێكى له‌و جۆره نابم و رێگاى ئه‌وه‌ش ناده‌ین كه كه‌س بیه‌وێت ته‌عه‌دامان لێبكات.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: تا ئێمه یه‌كێتى بین بڕیارى له‌و جۆره قبوڵ ناكه‌ین، چونكه دڵنیابن ئه‌مه جگه له تۆڵه سه‌ندنه‌وه له سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانى پێشومان هیچى تر نییه.