به‌ وێنه‌.. دوو منداڵ و دايكيان لە سنووری نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا لە ئاودا خنكان

لە رووباری ماوەت لە سنووری مێرگەسۆر كە دەكەوێتە سەر سنووری هەرێمی كوردستان و توركیا رووبه‌ڕووى مه‌ترسى بوونه‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ خێزانێك كە ویستوویانە بە رێگای نا یاسایی بڕۆنە توركیا لە رووباری ماوەت لە سنووری مێرگەسۆر كە دەكەوێتە سەر سنووری هەرێمی كوردستان و توركیا رووبه‌ڕووى مه‌ترسى بوونه‌وه‌ به‌و هۆيه‌وه‌ دوو منداڵ و دايكه‌كه‌يان لە ئاودا خنكان.

سەرچاوەیەكی سەربازی هه‌رێمى كوردستان، كە نەیویست ناوی بنووسرێت بە كوردستان24ـى راگه‌ياند، "ئەو خێزانە عەرەب بوو و خەڵكی بەغدا بوون دەیانویست بە نا یاسایی بڕۆنە توركیا، لە رووباری ماوەت لە ئاودا خنكاون".

گوتیشی: "تەرمی ژنەكە لە سنووری هەرێمی كوردستانە و تەرمی دوو منداڵەكەش كەوتوونەتە سنووری توركیا، هێزە ئەمنیەكانی توركیا بۆ پشكنین بردوویانەتە نەخۆشخانەی شاری وان بڕیارە دوای ئەنجامدانی پشكنین تەرمی هەردوو منداڵەكه رەوانەی هەرێمی كوردستان بكەنەوە".