فڕۆكه‌خانه‌ى ته‌بقه‌ى ره‌ققه كه‌وته ده‌ست هه‌سه‌ده
ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنى يه‌كجاره‌كى رققه نزیك بووه‌ته‌وه.
K24 – ره‌ققه:
له لێدوانێكى تايبه‌تدا بۆ كوردستان24، ته‌ڵاڵ سه‌لۆ، گوته‌بێژى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات، ناسراو به هه‌سه‌ده رايگه‌ياند، هێزه‌كانيان توانيان فڕۆكه‌خانه‌ى ته‌بقه به ته‌واوى رزگار بكه‌ن.
ته‌ڵاڵ سه‌لۆ، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، هێزه‌كانيان به شێوه‌يه‌كى رێك‌وپێك به‌رده‌وامن له پێشڕه‌وى و به گوێره‌ى ئه‌و پلانه‌ى بۆيان دانراوه پێشڕه‌وى ده‌كه‌ن.
گوتيشى: ئه‌و كاره‌ى له منبج ئه‌نجامماندا له ره‌ققه دووباره‌ى ده‌كه‌ينه‌وه و به‌رپرسيارێتى شاره‌كه ده‌سپێرين به ئه‌نجوومه‌نێكى مه‌ده‌نى هه‌ڵبژێردراوى خه‌ڵك.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، له كۆنگره‌یه‌ك رۆژنامه‌وانیدا، فه‌رمانده‌يی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، ئاماری قۆناغی سێیه‌مینی ئۆپه‌راسیۆنی غه‌زه‌بی فوراتی ئاشكراكرد و راشیگه‌یاند: ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنى يه‌كجاره‌كى رققه نزیك بووه‌ته‌وه.
له لايه‌كى ديكه‌وه، وێڕای ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی ره‌ققه، به‌ڵام تا ئێستا هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به فه‌رمی ناوی هێزه به‌شداربووه‌كانی ئاشكرا نه‌كردووه و هاوكات توركیا هه‌ڕه‌شه ده‌كات له ئه‌گه‌ری به‌شداری یه‌په‌گه له شه‌ڕه‌كه‌دا.
له لايه‌ن خۆيه‌وه، ھەسەدە دەڵێت لە باره‌ى ئۆپراسيۆنى ره‌ققه‌وه لەگەڵ ئەمریكا گەیشتوونەتە رێككەوتن كە بەم نزیكانە دەستپێدەكات، توركیاش كاردانەوەی ھەیە و بەمە رازی نییە، ئاخۆ ئەگەر ئەمە روویدا كاردانەوەی توركیا چی دەبێت؟
سه‌ره‌ڕاى ناكۆكييه‌كان له باره‌ى داهاتووى ره‌ققه و نه‌يارى توركياوه، هێزه‌كانى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش به ياوه‌رى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات سه‌رقاڵى ئاماده‌كردنى پۆليسى تايبه‌ت به ره‌ققه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوودا ره‌وشى ئه‌منى شاره‌كه بگرنه ده‌ست.