ئەنجوومەنی ناوەندی يه‌كێتى تێبينى له‌سه‌ر نه‌خشه‌رێگه‌ى حزبه‌كه‌ى هه‌يه
ليژنه‌يه‌كى 13 كه‌سى بۆ تۆماركردنى تێبينييه‌كان ده‌ستنيشانكرد.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ندى يه‌كێتى، تێبينى له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خشه رێگه‌يه هه‌يه كه حزبه‌كه‌ى ده‌ستنيشانى كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و راشيده‌گه‌يه‌نێت، ليژنه‌يه‌كى 13 كه‌سى بۆ تۆماركردنى تێبينييه‌كان ده‌ستنيشانكرد.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ندى يه‌كێتى 78ـه‌مين كۆبوونه‌وه‌ى خۆى بۆ تاوتوێكردنى نه‌خشه رێگه‌ى حزبه‌كه‌ى بۆ ده‌رچوون له قه‌يرانى سياسى ناوخۆيى ئه‌نجامدا.
له به‌لاغى كۆتايى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، هاتووه: "پێشتر لەسەر رەشنووسی نەخشە رێگاكە ئەنجوومەنی ناوەندی كۆمەڵێك سەرنج و تێبینی بۆ دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی ناردبوو، ئەمڕۆش لە كۆبوونەوەی فراواندا پاش هەڵسەنگاندن و تاوتوێكردن و مشت و مڕێكی زۆر بەزۆرینەی دەنگی هەڤاڵانی ئەنجوومەنی ناوەندی بە كۆمەڵێك تێبینییەوە نەخشە رێگاكە پەسەندكرا".
له به‌شێكى ديكه‌ى به‌لاغه‌كه‌دا هاتووه: "بە مەبەستی رێكخستن و داڕشتن و ئامادەكردنی ئەو تێبینیانە لیژنەیەكی 13 كەسی پێكهێنرا كە وەك پاشكۆیەك لەگەڵ نەخشە رێگاكە دەنێردرێت بۆ سەركرایەتی ی.ن.ك".
له به‌شێكى ديكه‌ى به‌لاغه‌كه‌دا هاتووه: "هەروەك ئەنجوومەنی ناوەندی میكانیزمێك دادەنێت بۆ چۆنیەتی جێبەجێكردنی نەخشە رێگاكە و بە وردی چاودێری جێبەجێكردنەكەی دەكات".
سه‌باره‌ت به هه‌نگاوى دواى په‌سندكردنى نه‌خشه‌رێگه‌كه له به‌لاغه‌كه‌دا هاتووه: "لە داهاتوویەكی نزیكدا شاندێكی باڵای ی.ن.ك بە نەخشە رێگاكەیەوە سەردانی حزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان دەكات بەمەبەستی چارەسەركردنی قەیرانەكانی هەرێمی كوردستان".