هێنری له باره‌ی شوێنگره‌وه‌ی ڤینگه‌ر هاته ده‌نگ
.jpg)
تیری هێنری ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی ئارسێناڵ له لێدوانێكدا له باره‌ی ده‌نگۆی شوێنگره‌وه‌ی ئارسن ڤینگه‌ر هاته ده‌نگ.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 27 ئاداری 2017، تیری هێنری یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا له لێدوانێكدا كه له تۆڕی هه‌واڵی ESPNـی ئیسپانیا بڵاو بۆته‌وه، نایشارێته‌وه كه حه‌زی لێیه كارێكی گه‌وره له بواری راهێنه‌رایه‌تیدا بدۆزێته‌وه، ده‌شڵێت: ئێستا ڤینگه‌ر راهێنه‌ری ئارسێناڵ و نامه‌وێت به‌م شێوه‌یه چیرۆكی 21 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌م راهێنه‌ره له‌گه‌ڵ ئارسێناڵ كۆتایی پێبهێنم.
هێنری ته‌مه‌ن 39 ساڵ، ده‌شڵێت: راسته له میدیاكانه‌وه گوێبه‌ستی ئه‌وه ده‌بم كه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ركی راهێنانی ئارسێناڵ به‌ربژێر كراوم، به‌ڵام له راستیدا من هیچ بڕیاریكم نه‌داوه و هێشتا پێویستیم به ئه‌زموون و فێربوونی زیاتره له بواری راهێنه‌رایه‌تیكردن.
هێنری یه‌كێك بووه له باشترین هێرشبه‌ره‌كانی مێژووی ئارسێناڵ، له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان 228 گۆڵی بۆ ئارسێناڵ تۆمار كردووه.
