كچێكی ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی له‌نده‌ن ده‌ستبه‌رداری شێوه‌ژیانی رۆژئاوایی نابێت
باوه‌ڕ ناكرێت ئه‌مه كچی توندڕه‌وێكی ئیسلامی بێت
K24 - هه‌ولێر:
كچی ئه‌و پیاوه‌ی هێرشه‌كه‌ی له‌نده‌نی ئه‌نجامداو و ئه‌و وڵاته‌ی تووشی شڵه‌ژان كرد، ره‌تیده‌كاته‌وه له‌سه‌ر رێگای باوكه توندڕه‌وه‌كه‌ی بڕوات و ده‌ستبه‌رداری شێوه‌ی ژیانی رۆژئاوایی خۆی ببێت.
ئه‌و كچه ته‌مه‌نی 18 ساڵانه و كچه ته‌مه‌ن مامناوهندهكهی خالید مه‌سعوده، ئه‌و كه‌سه‌ی رووداوه‌كه‌ی سه‌ر پردی ویسمینیستهری قه‌وماند، له‌و رووداوه‌دا خۆی كوژرا و 4 كه‌سی دیكه‌ی كوشت و زیاتر له 20 كه‌سی دیكه‌ی برینداركرد، كچه‌كه به بوێرییه‌وه ده‌ڵێت" من رووپۆش ناپۆشم و ناچمه سه‌ر شێوه‌ی ژیانی باوكم كه ئیسلامییه‌كی توندڕه‌و بووه".
وێنه‌ی ئه‌و كچه ده‌ستكه‌وتووه، جلێكی نیمچه رووتی ره‌شی له‌به‌ردایه و كچێكی هه‌رزه‌كاری سه‌رنجڕاكێشه و به‌رامبه‌ر چاوی كامێرا‌كان پێده‌كه‌نێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات مرۆڤ تێڕوانینێكی جیاوازی بۆ دروستبێت، چونكه كه‌س باوه‌ڕناكات ئه‌مه كچی توندڕه‌و و ده‌مارگیرێكی ئیسلامی بێت.
خوشكه گه‌وره‌كه‌ی ته‌مه‌نی 24 ساڵه، ئه‌و به قسه‌ی باوكی كردووه و بووه به موسڵمان، رێگه‌یه‌كی دیكه‌ی گرتووه و خۆی داپۆشیووه.
ئه‌م دوو كچه، منداڵی ژنێكن به ناوی جاین هارڤی، ئه‌و ژنه‌ی خالید مه‌سعودی ته‌مه‌ن 52 ساڵ له ساڵی 1991 و پێش ئه‌وه‌ی باوه‌ش بۆ فیكری توندڕه‌وی بكاته‌وه، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیدا دروستكرد.
به‌ڵام ساڵی 2002 له یه‌كتری جیابوونه‌ته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی به تاوانی ئه‌نجامدانی هێرشێكی دڕندانه بۆ سه‌ر یه‌كێك له خاوه‌ن دووكانه‌كان بڕیاری زیندانیكردنی بۆ ده‌رچوو.
له جاین دوو منداڵی هه‌یه‌ی، كه‌سێك نه‌یویستوه ناوی بهێنرێت و شاره‌زای ژیان و سه‌رده‌می په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دوو كه‌سه‌یه ده‌ڵێت" خالید ئه‌و كاته‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ جاین هه‌بوو، گه‌نجێكی سه‌رنجڕاكێش بووه، جاین ژنێكی سه‌ركه‌وتوو بووه له بواری كار و منداڵه‌كانی به باشی پهروهردهكردووه".
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)