شهڕی موسڵ دهستیپێكردهوه
ئەمریكا لێكۆڵینهوه لهبارهی كوژراوانی سڤیل دهكات
K24 – ههولێر
هێزهكانی عێراق ئهمڕۆ دووشهممه 27 ئاداری 2017 هێرشهكانیان بۆ سهر شاری كۆنی موسڵ له رۆژئاوای شارهكه دهستپێكرد، سێ رۆژ پاش ئهوهی بههۆی بهرزبوونهوهی ژمارهی قوربانیانی سڤیل ئۆپهراسیۆنهكه راگیرابوو.
دانیشتویەكی رزگاربووی رۆژئاوای موسڵ گوتی چەكدارانی داعش سەرباری ئەوەی ھاووڵاتییانی سڤیل دەكەنە قەڵغانی مرۆیی، تەقەش لەو كەسانە دەكەن كە ھەوڵی راكردن دەدەن.
گوتەبێژێكی پۆلیسی فیدراڵ لەمبارەوە "گوتی بەرزبوونەوەی ژمارەی كوژراوانی سڤیل لە شاری كۆنی موسڵ بووە ھۆی وەستانی پێشڕەوی ھێزەكانمان و پێداچوونەوە بە پلانی سەربازی".
له لایهكی ترهوه ئهمریكا بە وردی لەبارەی كوژرانی دانیشتوانی موسڵ لە ئەنجامی بۆردوومانە ئاسمانییەكانی دەكۆڵێتەوە، پاش ئهوهی ههواڵی كوژرانی زیاتر له 100 هاووڵاتی سڤیل بههۆی بۆردومانێكی فڕۆكه جهنگییهكانی هاوپهیمانان بڵاو بووهوه.
ژەنەڕاڵ ماتیۆ ئیسلەر، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی ورەی پۆڵایین ئاشكرایكرد، بە وردی لەو راپۆرتانە دەكۆڵینەوە كە باس لە كوژرانی ھاووڵاتیانی سڤیل دەكەن، لە ئەنجامی بۆردوومانێكی فڕۆكەكانی ھاوپەیمانان لە رۆژئاوای موسڵ، بەڵام ئامادە نەبوو وردەكاری لێكۆڵینەوەكان بخاتەڕوو.

ئەمەش دوای لێدوانێكی پێشووتری ھاوپەیمانان هات، كە تێیدا رایگەیاندبوو، بۆردوومانەكە لەسەر داوای ھێزەكانی عێراق ئەنجامدراوە.
بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی میدیایی، بۆردوومانێكی فڕۆكەكانی ھاوپەیمانان لە رۆژئاوای موسڵ، كە لە رۆژی حەڤدەی ئەم مانگەدا ئەنجامدرا، كوژرانی زیاتر لە 200 كەسی سڤیلی لێكەوتەوە.
گوتەبێژی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان پێی وایە ئەو کوشتارەی لە موسڵ روویدا لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلە بۆمبرێژکراوەکانی داعش بووە.
عەمید یەحیا رەسوول گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان رایگەیاند تا ئێستا دڵنیا نین ئەو کوشتارەی لە رۆژئاوای موسڵ روویداوە، لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بووە یان تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژکراوی داعش.

ئۆپەراسیۆنی رۆژئاوای موسڵ رۆژی 19 شوباتی 2017 دەستیپێكرد و ھەر یەك لە ھێزەكانی سوپا و پۆلیسی فیدراڵ و حەشدی شەعبی بەشداری ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی رۆژئاوای مووسڵ دەكەن.
رۆژئاوای مووسڵ زیاتر لە 35 گەڕەك لە خۆ دەگرێت و 40% شارەكە پێكدەھێنێت و پێشبینی دەكرێت 650 ھەزار كەس لەو بەشەی شارەكە لە ژێر دەسەڵاتی داعشدا بن و تا ئێستا زیاتر له 60% رۆژئاوای شارهكه له لایهن هێزهكانی عێراق كۆنترۆڵكراوهتهوه.

لە شەڕی رۆژئاوای موسڵ زیاتر لە 3500 كەس كەس كوژراون و نەخۆشخانەیەكی مەیدانی دەزگای خێرخوازی ساماریتانی ئەمریكا چارەسەری بۆ زیاتر لە 1000 نەخۆش و بریندار كردووە و ھەندێكیان منداڵ و ژنن كە بەھۆی گولـلە، مین، ھاوەن، ئۆتۆمبێلی بۆمبەكراو و تەلەی داعش بریندار ببوون. زیاتر لە 181 ھەزار كەس بە دەستپێكردنی شەڕی رۆژئاوای موسڵ تا ئێستا ئاوارە بوونە.
ئۆپهراسیۆنی كۆنترۆڵكردنهوهی مووسڵ رۆژی 17 تشرینی یهكهمی 2016 به بهشداری 100 ههزار كهس له هێزهكانی عێراقی و كوردستانی دهستیپێكرد، پاش ئەوەی بەشێكی زۆری ناوچەكانی دەوروبەری مووسڵ لە لایەن پێشمەرگە كۆنترۆڵكران، دوای زیاتر لە سێ مانگ دژە تیرۆری عێراق كۆنترۆڵكردنی رۆژھەڵاتی شارەكەی راگەیاند.