سه‌ركرده‌يه‌كى يه‌كێتى: پارتى به هاوكارى توركيا ده‌وڵه‌تێك له هه‌ولێر و دهۆك راده‌گه‌يه‌نێت
به لێدوانه تونده‌كانى له دژى پارتى ناسراوه
K24 – هه‌ولێر:
ئارێز عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان و په‌رله‌مانتارى ئه‌و حزبه له به‌غدا كه نزيكه له باڵى هێرۆ ئيبراهيم ئه‌حمه‌د و به لێدوانه تونده‌كانى له دژى پارتى ناسراوه، له وتارێكدا رايگه‌ياندووه، پارتى به هاوكارى توركيا ده‌وڵه‌تێك له هه‌ولێر و دهۆك راده‌گه‌يه‌نێت.
وتاره‌كه‌ى ئارێز عه‌بدوڵڵا له رۆژنامه‌ى كوردستانى نوێى ئۆرگانى ره‌سمى يه‌كێتى بڵاوكراوه‌ته‌وه و ماوه‌يه‌كه رۆژنامه‌كه ده‌ستيكردووه به بڵاوكردنه‌وه‌ى وتار له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆيى كوردستان و داوا ده‌كات چانسێكى ديكه بدرێته به‌غدا و پرسى سه‌ربه‌خۆيى دوابخرێت.
له وتاره‌كه‌يدا كه به زنجيره بڵاويده‌كاته‌وه و له به‌شى سێيه‌مى ئه‌و زنجيره‌يه‌دا له ژێر ناونيشانى: "ده‌وڵه‌تی كوردستان و پارتی!" ئارێز عه‌بدوڵڵا نووسيويه‌تى: "
ماوه‌یه‌كه پارتی زۆر به‌گه‌رمی باسی سه‌ربه‌خۆیی و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌كات، ئه‌وه‌ش مافێكی خۆیه‌تی. چونكه له‌لایه‌ك ده‌وڵه‌تی كوردستان مافێكی بێ ئه‌م لاو ئه‌و لای گه‌له‌كه‌مانه، له‌لایه‌كی دیكه‌ش له چوارچێوه‌ی ئازادی ده‌ربڕین و راگه‌یاندن له وڵاتێكی دیموكراسیی، هه‌ر حزبه و ئازاده له‌وه‌ی چۆن هه‌ڵوێست و كارنامه‌ی خۆی داده‌ڕێژێت".
ئارێز عه‌بدوڵڵا به‌شێكى زۆرى وتاره‌كه‌ى ته‌رخانكردووه بۆ باسكردنى رابردوو و ره‌وشى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و ئاماژه‌ى به قه‌يرانه‌كانى هه‌رێم كردووه و وه‌ك كۆسپێك له به‌رده‌م راگه‌ياندنى سه‌ربه‌خۆيى هه‌رێمى كوردستان ناوى بردوون.
هه‌ر له وتاره‌كه‌دا ئارێز عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌يه‌كى روونى به‌وه كردووه كه ئه‌و ده‌وڵه‌تى پارتى رايده‌گه‌يه‌نێت، سلێمانى ناگرێته‌وه و ته‌نيا له هه‌ولێر و دهۆك ده‌بێت.
ئه‌ندامه‌كه‌ى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى له‌و چوارچێوه‌يه‌دا نووسيويه‌تى: "ئێمه رێز له‌و بۆچوونه‌ی پارتی ده‌گرین و وه‌كو یه‌كێتیش ئاماده‌ین له پێناوی ئامانجێكی وا ره‌وا، هه‌موو قوربانییه‌ك بده‌ین، به‌ڵام ناكرێ ئێمه په‌رله‌مانمان نه‌بێ، كێشه سیاسییه‌كانمان گه‌وره بن، قه‌یرانی دارایمان هه‌بێ، هێزی پێشمه‌رگه به‌ته‌واوی یه‌كنه‌خرابێته‌وه، ئاسه‌واری دووئیداره‌یی هێشتا نه‌بڕابێته‌وه، كێشه‌ی ناوچه دابڕێنراوه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كرابێ، سوپای توركیا له كوردستان ته‌راتێن بكا، په‌كه‌كه له كوردستان هێزێكی گه‌وره بێ له‌گه‌ڵ پارتی له ناكۆكیه‌كی توندبێ و... له ناو ئه‌و هه‌لومه‌رج و ئه‌و هه‌موو ئاسته‌نگانه و به‌بێ زه‌مینه‌سازی یاسایی و سه‌ربازیی و ئابووریی و سیاسی و هاوهه‌ڵوێستیی و هاوپلانی لایه‌نه‌سیاسییه‌كانی كوردستان پارتی بڵێ: من ده‌وڵه‌ت راده‌گه‌یه‌نم.باشه چۆن رایده‌گه‌یه‌نی؟".
ئارێز عه‌بدوڵڵا دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى له سه‌ر ده‌ستى پارتى به "ده‌وڵه‌تۆكه‌ى سه‌ر به توركيا" ناوبردووه و نووسيويه‌تى: "ئێستا قسه‌و گومان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ توركیا قسه‌یان له‌سه‌ر راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تۆكه‌یه‌كی كوردستان له هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێرو دهۆك كردبێ، واتا ده‌وڵه‌ته‌كه به‌ناو كوردی و له راستیشدا پاشكۆی توركیا بێ؟".
ئه‌و وتاره‌ى ئارێز عه‌بدوڵڵا هاوكاته له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ى زنجيره‌يه‌ك وتارى جياجيا له باره‌ى ده‌وڵه‌تى كوردستانه‌وه كه رۆژنامه‌ى كوردستانى نوێ له دژى ئه‌و ئاراسته‌يه بڵاويان ده‌كاته‌وه و پشتيوانى مانه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى عێراقدا ده‌كات.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا فه‌ريد ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى له وتارێكدا كه له كوردستانى نوێ بڵاوكراوه‌ته‌وه، به پێچه‌وانه‌ى خواستى سه‌ربه‌خۆييه‌وه باسى ئه‌وه‌ى كردووه، كه ره‌نگه راگه‌ياندنى سه‌ربه‌خۆيى شه‌ڕوپشێوى لێبكه‌وێته‌وه و له‌و باره‌يه‌وه نووسيويه‌تى: "هەردوو سیناریۆ، سیناریۆی سازكردنی راپرسی بۆ سەربەخۆیی بەبێ ناوچە جێناكۆكەكان و سیناریۆی سازكردنی راپرسیی سەربەخۆیی لە هەموو كوردستان بە ناوچە جێناكۆكەكانیشەوە، لەم هەلومەرجەی ئێستادا، یەك لە یەك خراپترن. سیناریۆی یەكەم دەشێ ئەگەری لەدەستدانی كەركووك و ناوچە جێناكۆكەكانی تری لێ بكەوێتە‌وە، سیناریۆی دووەم ئەگەری پشێوی و گرژی و شەڕی لێ چاوەڕوان دەكرێ. ئەو شێوازی كاركردن و بیركردنەوەیەی كە بەسەر ئاراستەی یەكەم دا زاڵە گوێ ناداتە ئەوەی كە دەشێ مەسەلەكە بگاتە رادەی لەدەستدانی قەڵەمڕەوێكی فراوان كە نزیكەی سێیەكی خاكی كوردستان دەبێ".