ژماره‌يه‌ك وڵاتى جيهان به‌ نيگه‌رانييه‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ رۆڵى ئێران له‌ داهاتووى سووريا دا

له‌ رۆژئاواى كوردستان مه‌ترسييه‌كانى رۆڵى ئێران له‌ سووريا به‌ هه‌ند وه‌رناگيرێن

K24 – هه‌ولێر:

له‌ رۆژئاواى كوردستان مه‌ترسييه‌كانى رۆڵى ئێران له‌ سووريا به‌ هه‌ند وه‌رناگيرێن و لايه‌نه‌كان له‌و بڕوايه‌دا نيين بوونى ئێران مه‌ترسى له‌سه‌ر داهاتووى ناوچه‌كه‌ درووست بكات، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدايه‌، زلهێزانى جيهان و ژماره‌يه‌ك وڵاتى ناوچه‌كه‌ له‌ هه‌وڵى سنووردانانن بۆ رۆڵى ئێران له‌ ئێستا و داهاتووى سووريادا.