هاوسه‌رى فه‌له‌كه‌دين كاكه‌يى كۆچى دواييكرد
وه‌سفيه ره‌شاد، هاوسه‌رى فه‌له‌كه‌دين كاكه‌يى به هۆى نه‌خۆشييه‌وه له شارى هه‌ولێر كۆچى دواييكرد.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌سفيه ره‌شاد، هاوسه‌رى فه‌له‌كه‌دين كاكه‌يى به هۆى نه‌خۆشييه‌وه له شارى هه‌ولێر كۆچى دواييكرد.
وه‌سفييه ره‌شاد، ماوه‌يه‌ك به هۆى نه‌خۆشييه‌وه له نه‌خۆشخانه له ژێر چاره‌سه‌ردا بوو، ئه‌مڕۆ كۆچى دواييكرد.

نووسه‌ر و سياسه‌تمه‌دار فه‌له‌كه‌دين كاكه‌يى هاوسه‌رى وه‌سفيه له 31ى ته‌مموز/ يۆليۆى 2013، به هۆى نه‌خۆشييه‌كى كتوپڕه‌وه كۆچى دواييكرد.
كاكه‌يى له دايكبووى 1943ى شارى كه‌ركووك بوو، له سه‌ره‌تاى لاوييه‌وه په‌يوه‌ندى به ريزه‌كانى پارتى ديموكراتى كوردستان كردبوو.
له سه‌رده‌مى شۆڕشى ئه‌يلوولدا له ناو ره‌وتى ميديايى شۆڕشه‌كه‌دا جێگه ده‌ستى ديار بوو.
كاكه‌يى وه‌زيرى پێشووى رۆشنبيرى بوو، هاوكات ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان بوو.
له نووسين و توێژينه‌وه‌كانيدا بايه‌خى به پرسه جڤاكييه‌كان و گه‌ڕان به ناو ورده‌كارى كلتوور و وێژه‌ى كوردى ده‌دا.
