به خۆڕايى له زانكۆى ئه‌سته‌نبوڵ خوێندن ته‌واو بكه
ئه‌مساڵ له شارى هه‌ولێر هاوكات له‌گه‌ڵ 71 شارى ديكه‌ى جيهان ئه‌زموونى وه‌رگرتن له زانكۆى ئه‌سته‌نبوڵ ئه‌نجام ده‌درێت
K24 – هه‌ولێر:
زانكۆى ئه‌سته‌نبوڵ ساڵانه ژماره‌يه‌ك قوتابى و خوێندكارى ده‌رچووى قۆناغى ئاماده‌يى له هه‌رێمى كوردستان وه‌رده‌گرێت و به خۆڕايى ده‌رفه‌تى ته‌واوكردنى زانكۆيان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت.
ئه‌مساڵ له شارى هه‌ولێر هاوكات له‌گه‌ڵ 71 شارى ديكه‌ى جيهان ئه‌زموونى وه‌رگرتن له زانكۆى ئه‌سته‌نبوڵ ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌نجامه‌كانى ئه‌و تاقيكردنه‌وه‌يه له لايه‌ن 110 زانكۆى توركياوه په‌سند كراوون.
بڕياره رۆژى 29ى نيسان/ ئه‌پريڵى 2017 تاقيكردنه‌وه‌كان ئه‌نجام بدرێن و بۆ تۆماركردنى ناو قوتابيان و خوێندكارانى ده‌رچووى شه‌شى ئاماده‌يى ده‌توانن له رێى ئه‌م به‌سته‌ره‌وه ناوى خۆيان تۆمار بكه‌ن (http://yos.istanbul.edu.tr/ar/_).
په‌رتووكى پرسياره‌كان به هه‌ر پێنج زمانى توركى، عه‌ره‌بى، ئينگليزى، رووسى و فه‌ره‌نسى چاپكراوون و تاقيكردنه‌وه‌كه به ناوى (İÜYÖS) ناوده‌برێت و ته‌نيا رێگه‌ى وه‌رگرتنه له زانكۆى ئه‌سته‌نبوڵ.
بۆ وه‌رگرتى زانيارى زياتر ده‌توانن له رێگه‌ى ماڵپه‌ڕى سه‌ره‌كى زانكۆكه‌وه زۆرترين زانيارى له باره‌ى پرۆگرامى خوێندن و بابه‌تى تاقيكردنه‌وه‌كه و شێوازى پرسياره‌كان وه‌ربگرن.
