په‌كه‌كه پێشمه‌رگه خۆبه‌خشه سویدییه‌كه‌ی خستووه‌ته ژێر فشار تا بڵێت "به‌خواستی خۆم له‌گه‌ڵ پهكهكهدام"
ده‌یه‌وێت ڤیدیۆیه‌كی تۆماربكات و بڵاویبكاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی په‌كه‌كه له سنوورى شنگال پێشمه‌رگه‌يه‌كى خۆبه‌خشى سويديیان رفاندووه، كه زياتر له ساڵێكه له دژى داعش په‌يوه‌ندى به ريزه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانه‌وه كردووه، ئێستا فشاریان خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و پێشمه‌رگه خۆبه‌خشه سویدییه و ده‌یانه‌وێت ڤیدیۆیه‌كی بڵاوبكه‌نه‌وه و بڵێت" به خواستی خۆم بووم به په‌كه‌كه".
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به كوردستان24 راگه‌یاند" ئێستا ئه‌و پێشمه‌رگه خۆبه‌خشه به ره‌چه‌ڵه‌ك سویدییه، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان " په‌كه‌كه" فشاری خراوه‌ته‌سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌كی تۆماربكه‌ن و بڵێت به خواستی خۆم له‌گه‌ڵ پهكهكهدام و پاشان ڤیدیۆكه‌ی بڵاوبكه‌نه‌وه.
پێشتر رۆژنامه‌ى (ئافتۆن بلادت)ـى سويدى بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه هاووڵاتييه‌كى سويدى به ناوى (تۆنى) كه ماوه‌ى زياتر له ساڵێكه به شێوه‌ى خۆبه‌خش له ريزى پێشمه‌رگه‌دايه، له لايه‌ن هێزه‌كانى يه‌به‌شه‌وه رفێندراوه.
برايه‌كى تۆنى به رۆژنامه‌كه‌ى راگه‌ياندووه، خێزانه‌كه‌يان زۆر نيگه‌رانن و هيوادارن به زووترين كات براكه‌ى ئازاد بكرێت.
براى تۆنى، ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، ته‌نيا ئه‌وه‌نده زانيارييان ده‌ستكه‌وتووه، كه تۆنى له لايه‌ن يه‌به‌شه‌وه له شنگال زيندانيكراوه و گوتيشى: براكه‌م بۆ هاوكارى كورد په‌يوه‌ندى به پێشمه‌رگه‌وه كردووه و بۆيه هيوادارم ئازادى بكه‌ن.
تۆنى پێشتر بۆ ماوه‌ى 3 ساڵ له ريزى سوپاى سويد خزمه‌تيكردووه و وه‌كو خۆبهخشێكيش زياتر له ساڵێكه په‌يوه‌ندى به هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانه‌وه كردووه و له سنوورى شنگال ئه‌ركه‌كانى راپه‌ڕاندووه.
.png)
.png)
.png)