به نهخشه.. تاكتیكی بهرگری داعش ئاشكرا دهبێت
بۆمبی چێندراو یهكێك بووه له تاكتیكهكان
K24 - مووسڵ:
چەکدارانی داعش لەماوەی مانەوەیان لە ناحیەی بادۆش چەندین شوێنیان بۆ ئەمبارکردنی چەک و بۆمبی چێندراو و بۆمبڕێژکردنی ئۆتۆمبێل بەکارهێناوە، دوای ئەوەی لەلایەن هێزەکانی عێراقیش کۆنترۆڵکرایەوە، ئێستا هێزەکانی عێراق هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینیان بۆ دۆزینەوەی ئەو شوێنانە دەستپێکردووە، کە لەلایەن داعشەوە وەکو کۆگا بەکاردەهێندران.
وهك لهو نهخشه بچووکراوهوه ناحیەی بادۆش دهركهوێت، كه لهلایەن چەکدارانی داعشەوە دروستکراوە و تێیدا سەرجەم ناوچەکانی بادۆش و رێگا سەرەکییەکانی تێدا نەخشێندراون، ئەوان لە رێگەی ئەو نەخشەیەوە مەبەستیان بوو رێگە لە هێرشی سوپای عێراق بگرن، بەڵام هەوڵەکەیان شکستیخوارد.
لە چەند هەفتەی رابردوودا لە ئێستا فیرقەی 9ی سوپای عێراق توانی ناحیەی بادۆش و چەند ناوچەیەکی گرنگ لە سنووری بادۆش کۆنترۆڵبکاتەوە، بەبڕوای چاودێرانی سەربازیيش کۆنترۆڵکردنەوەی بادۆش کاریگەری لە سەر جوولەی هێزەکانی عێراق و خێرا کۆنترۆڵکردنەوەی رۆژئاوای موسڵ دەبێت.
ئەفسەرێکی سوپای عێراقيش دهڵێت: "ئەوە نەخشەیەکی بچووکی بادۆشە و لەلایەن چەکدارانی داعش دروستکراوە، تێیدا خاڵە سەرەکییەکانی چوون و هاتنە نێو بادۆشی تێدا دیاریکراوە".
لەگەڵ کۆنترۆڵکردنی هەر ناوچەیەک لەلایەن داعشەوە مەینەتی و ئازار دەبووە بەشی دانیشتوانی ئەو ناوچانە، لە کاتی رۆیشتنیشیاندا وێرانەی ، کاولکاریی، بۆمبی چێندراو و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراویان بۆ دانیشتوانەکەی جێدەهێشت.
عەمید وەلید خەلیفە، ئەفسەر لە سوپای عێراق دهڵێت: "ئەوەیەکێکە لەو کارگانەی داعش، کە چەک و تەقەمەنیان تێدا حەشارداوە، وەکو پشتێنەی بۆمبڕێژکراو و مووشەک و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو، بەڵام سوپاس بۆ خودا ئێمە ناوچەکەمان کۆنترۆڵکردووە، زۆربەی چەکدارانی داعشیش لەلایەن فیرقەی عەباس کوژراون".
لە مانگی شوباتی ئەمساڵ ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی رۆژئاوای موسڵ راگەیێندرا، تاوەکو ئێستاش چەندین ناوچە کۆنترۆڵکراونەتەوە، بەڵام بوونی بۆمبی چێندراوی داعش گەورەترین بەربەستی بەردەم هێزەکانی عێراقە.