هۆشيار عه‌بدوڵڵا: عه‌بادى به قسه‌ى بارزانى هه‌رێم له به‌غدا دوور ده‌خاته‌وه
پـــــــاكــــانــــــه بۆ مالكى ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له فراكسيۆنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان هۆشيار عه‌بدوڵڵا له رێگه‌ى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووكه‌وه لێكدانهوهيهكى بۆ په‌يوه‌ندى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كردووه و له ژێر ناوى به‌ياننامه‌يه‌كدا بڵاويكردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ى لێكدانه‌وه‌كه‌ى هۆشيار عه‌بدوڵڵا بێت حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، به قسه‌ى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، كوردستان له به‌غدا دوورده‌خاته‌وه و له‌و باره‌يه‌وه نووسيويه‌تى: "عبادی وەک ئەوەی ئیتیفاقی لەگەڵ بارزانی هەبێت، لە سیاسەتەکانیدا لە بواری مەلەفی نەوت و کێشەی موچە و کێشەی شایستە داراییەکانی جوتیاران و پشکی هەرێم لە داودەرمان خزمەتی دروشم و بانگەشەکانی بارزانی ئەکا بۆ دورکەوتنەوەی زیاتری هەرێم لە بەغدا".
ئه‌و په‌رله‌مانتارى گۆڕان، هه‌نگاوه‌كانى دووركه‌وتنه‌وه له به‌غدا و راگه‌ياندنى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان به "بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن" وه‌سفده‌كات، ئه‌مه له كاتێكدايه هێشتا له هه‌رێمى كوردستان واده‌ى به‌ڕێوه‌چوونى هيچ هه‌ڵبژاردنێك ده‌ستنيشان نه‌كراوه.
له به‌شێكى ديكه‌ى "به‌ياننامه‌كه"يدا، هۆشيار عه‌بدوڵڵا به‌رگرى له سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووى عێراق نورى مالكى كردووه و به‌وه‌ى ته‌نيا بۆ ماوه‌ى "چه‌ند مانگێك" بودجه و موچه‌ى هه‌رێمى كوردستانى بڕيوه.
له به‌شێكى ديكه‌ى به‌ياننامه‌كه‌يدا هۆشيار عه‌بدوڵڵا نووسيويه‌تى: "عه‌بادى له برى ئه‌وه‌ى فشارى زۆرتر بخاته سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم له پێناو به‌شداريكردنى له بودجه‌ى دارايى فيدراڵى و ناردنى نه‌وت له رێگه‌ى كۆمپانياى سۆمۆوه، كه‌چى سزاى گه‌لى هه‌رێم ده‌دات".