به‌غدا: بڕيارى تاكڕه‌وانه‌ له‌ كه‌ركووك زيانى ده‌بێت

گوتيشى: هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان له‌ شارى كه‌ركووك دژى ده‌ستوورى ئيتحادى عێراقه‌.

K24 – هه‌ولێر:

له‌ لێدوانێكى تايبه‌تدا بۆ كوردستان 24، گوته‌بێژى حكومه‌تى عێراق  سه‌عد حه‌ديسى رايگه‌ياند، هيچ لايه‌نێك ناتوانێت بڕيارى هه‌ڵكردنى ئاڵا يان دامه‌زراندنى هه‌رێم له‌ كه‌ركووك بدات.

له‌ يه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ى حكومه‌تى عێراق سه‌باره‌ت به‌ بڕيارى هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان له‌ شارى كه‌ركووك، گوته‌بێژى حكومه‌تى عێراق به‌ كوردستان 24ى راگه‌ياند، بڕيارى تاكڕه‌وانه‌ له‌ كه‌ركووك زيانى ده‌بێت.

گوتيشى: هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان له‌ شارى كه‌ركووك دژى ده‌ستوورى ئيتحادى عێراقه‌.

هه‌روه‌ها گوتى: بڕيارى هه‌ڵكردنى ئاڵا له‌ ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووكدا نييه‌.

ئه‌وه‌شى گوت: هه‌ر بڕيارێك له‌ كه‌ركووك ده‌درێت ده‌بێت ره‌چاوى هه‌موو پێكهاته‌كانى كه‌ركووك بكات.