توركیا له بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك نیگه‌رانه
به پێشێلكردنی ده‌ستووری عێراقی ده‌زانێت
K24 - هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا دژایه‌تیی خۆی به‌رامبه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له داموده‌زگا حكومییه‌كانی پارێزگاكه ده‌رده‌بڕێت .
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "هه‌ڵكردنی ئاڵای ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له‌گه‌ڵ ئاڵای عێراق به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك جێگه‌ی قبووڵكردن نییه و نیگه‌رانین".
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو له‌سه‌ر داوای نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووك به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له داموده‌زگا حكومییه‌كانی پارێزگاكه په‌سندكرد و له‌گه‌ڵ ئاڵای عێراق له ته‌واوی فه‌رمانگه فه‌رمییه‌كانی پارێزگاكه به‌رزده‌كرێته‌وه.
ئه‌ندامانی توركمان و عه‌ره‌ب له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بایكۆت كرد و له يه‌كه‌م كاردانه‌وه‌شدا، سه‌باره‌ت به بڕيارى هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان له شارى كه‌ركووك، گوته‌بێژى حكومه‌تى عێراق سه‌عد حه‌ديسى به كوردستان 24 راگه‌ياند: "بڕيارى تاكڕه‌وانه له كه‌ركووك زيانى ده‌بێت و هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان له شارى كه‌ركوك دژى ده‌ستوورى فیدراڵی عێراقه و بڕيارى ههڵكردنیشی له ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووكدا نييه".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا به ئاماژه‌پێدان به بایكۆتكردنی لایه‌نی عه‌ره‌بی و توركمانی ده‌ڵێت "مامه‌ڵه‌ی یه‌كلایه‌نه پێشێلكردنی ده‌ستووری عیراقه و زیانی بۆ ئاشته‌وایی، دیالۆگ و ره‌وشی ناوچه جێناكۆكه‌كان هه‌یه".
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت رێبوار تاڵه‌بانی، هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر دامه‌زراوه حكومييه‌كانى كه‌ركووك به پرسێكى ده‌ستووری ده‌زانێت و پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه كرد، كورد مافى خۆيه‌تى ئاڵاى خۆى له شارى كه‌ركووك هه‌ڵبكات.
دوو ئه‌ندامی فراكسیۆن یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان سالار مەحموود و گۆران ئازاد له نووسێنێكی هاوبه‌شدا داوا ده‌كه‌ن بۆ پشتیوانی بڕیارەکەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک و کردنەوەی گرێ کوێرەی کێشە یاسایی و سیاسیەکانی تری هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له كه‌ركوك سازبكرێت. بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یان به به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لەهەڵەبجە کرد.