مۆله‌تی چوار ساڵ به مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی ده‌درێته مامۆستایان
پێویسته ره‌زامه‌ندیی فه‌رمانگه‌كه‌ی هه‌بێت
K24 – هه‌وڵیر
حكومه‌تی عێراق مۆڵه‌تی چوار ساڵ به مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی ده‌داته ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه‌ركوك كه سه‌ر به به‌غدان.
به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك به وه‌كاڵه‌ت فه‌رحان حوسین له نووسراوێكدا بۆ قوتابخانه‌كانی كه‌ركوك، به پشت به‌ستن به نووسراوێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق پێدانی مۆڵه‌تی چوار ساڵه به مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی راده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌وانه‌ی داوای ئه‌و مۆڵه‌ته ده‌كه‌ن، پێویسته ره‌زامه‌ندیی فه‌رمانگه‌كه‌ی هه‌بێت، وه‌ك ره‌زامه‌ندیی به‌ڕیوه‌به‌ری قوتابخانه و چاودێری تایبه‌تی و به‌ڕێوه‌به‌ری چاو‌دێر.
نابێت هیچ فهرمانبهریكی دیكه به ناونیشانی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی مۆڵه‌تی وه‌رگرتووه دابمه‌زرێت.
مۆڵه‌ته‌كه‌شی، خانه‌نشینی به‌خۆوه ده‌گرێت، به مه‌رجی ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كه پاره‌ی خانه‌نشینی بدات.
ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌شی مۆله‌تی كاریان هه‌یه بۆ كاركردن له كه‌رتی تایبه‌ت، له یاسای ژماره‌ی (14) پره‌نسیپی گشتی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی ساڵی 1991 به‌ده‌ركراون.