عه‌بادی: 1.6 ملیۆن ئاواره بۆ ناوچه‌كانیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه
پێویسته بێ ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆیی، سه‌ربه‌خۆیی وڵاتانی عه‌ره‌بی پارێزراو بێت
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی رایگه‌یاند پێویسته سه‌ربه‌خۆیی وڵاتانی عه‌ره‌بی پارێزراو بیت، بێ ئه‌وه‌ی رێگه به ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆیی ئه‌و وڵاتانه بدرێت.
عه‌بادی له 28مین كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانی وڵاتانی عه‌ره‌بی له ئوردن داوای ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان كرد، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و كێشانه‌ی سه‌دان هه‌زار كه‌س به‌هۆیه‌وه ئاواره بوونه.
عه‌بادی هه‌روه‌ها ئاماژه به تاكتیكه‌كانی داعشی كرد و گوتی ده‌ست به هه‌ڵمه‌تێكی درۆكردن له ناوچه سوننه‌كان كرد، به‌ڵام پرۆژه‌یه‌كی توندوتیژ دژی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراقه، بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه بۆ نواندنی توندتیژی دژی پێكهاته‌كان و بۆمبڕێژكردنی ئۆتۆمبێله‌كان كرد.
له به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا، عه‌بادی ئاماژه به گرنگیدان به گه‌نجان كرد و داوای كرد ده‌رفه‌تێكی زیاتر به گه‌نجان له وڵاتانی عه‌ره‌بی بدرێت.
عه‌بادی له جیاتی سه‌رۆك كۆمار فوئاد مه‌عسوم نوێنه‌رایه‌تی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانی وڵاتانی عه‌ره‌بی كرد و گوتی عێراق بێ جیاوازی موڵكی هه‌موو لایه‌نێكه و گه‌نده‌ڵیش به تیرۆرێكی رێكخراو زانی كه به‌ره‌نگاری ده‌بنه‌وه.
له‌باره‌ی ئاواره‌كانیشی گوتی 1.6 ملیۆن ئاواره بۆ ناوچه‌كانیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان له چه‌كدارانی داعش رزگاركران و داواشی كرد وڵاتانی عه‌ره‌بی یارمه‌تیده‌ر بن بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی له داعش رزگاركراون و جاڕیكی دیكه رێگه به گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش نه‌درێت.
عه‌بادی هه‌روه‌ها ستایشی رۆڵی پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراقییه‌كان كرد و گوتی ته‌واوی پێكهاته‌كانی عێراق به‌ره‌نگاری تیرۆری بوونه‌ته‌وه. ئاماژه‌شی به‌وه‌دا سه‌روه‌ری خاكی عێراق هێڵی سوره.