عه‌بادى ستايشى پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

عەبادی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، یەكگرتووی عێراقییەكان ھۆكاری سەركەوتنەكانه‌ لە جەنگی مووسڵ.

K24 – هه‌ولێر:

حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێڕاق لە میانەی وتارەكەی لەسەر بارودۆخی عێراق و وڵاتانی عەرەبی بە گرنگەوە باسی لە رۆڵی پێشمەرگە كرد و سڵاو و سوپاسی خۆی ئاراستە كردن كە شانبه‌شانى ھێزەكانی ديكه‌ خۆنەویستانە رووبەڕووی تیرۆر بوونەتەوە.

عەبادی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، یەكگرتووی عێراقییەكان لە جەنگی دژی داعش و مووسڵ بە تایبەت ھۆكاری سەركەوتنەكانه‌ لە جەنگی مووسڵ.