فازڵ ميرانى: لايه‌نه‌كان وه‌ڵامى ئێمه‌يان نه‌داوه‌ته‌وه
په‌یامه‌كه‌ی بارزانیمان كرده پرۆژه‌ی ئاشته‌وایی و سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه‌كانمان كرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24 رایگه‌ياند، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و قه‌یرانه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، پارتی بێ پرۆژه نه‌بووه.
گوتيشى: په‌یامه‌كه‌ی بارزانیمان كرده پرۆژه‌ی ئاشته‌وایی و سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه‌كانمان كرد، هه‌رچه‌نده ده‌ستخۆشیان لێكردین، كه‌چی لایه‌نه‌كان هێشتا وه‌ڵامی ئێمه‌یان نه‌داوته‌وه.