گوتێرس سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات
بۆ پرسی ئاواره‌كان سه‌ردانی عێراقی كردووه
K24 - هه‌ولێر
ئەنتۆنیۆ گوتێرس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و بڕیاریشه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات.
ئەنتۆنیۆ گوتێرس، سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان له باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق گوتی ھۆكاری سەردانەكەم لەبارەی دۆخی ئاوارەكانی موسڵە.
هه‌ر له باره‌ی ئاواره‌كان عێراق ئاماژه‌ی به‌وه دا "پێویستە گیانی ھاووڵاتیانی سڤیل لە موسڵ بپارێزرێت".
بڕیاره پاش سه‌ردانكردنی به‌غدا، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیش بكات، كه به یه‌كه‌م سه‌ردانی ئه‌نتۆنیۆ گوتێرس بۆ عێراق و كوردستان وه‌ك سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌ژمار ده‌كرێت، له وه‌ته‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ بووه‌ته سكرتێری گشتی ئه‌م رێكخراوه.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرس له 18 ته‌موزی 2014 وه‌ك كۆمیسه‌ری باڵای په‌نابه‌ران سه‌ردانی كه‌مپی عه‌ربه‌ت له سلێمانی كردبوو.