په‌رله‌مانتارێكی یه‌كگرتوو ده‌ستی له كاركێشایه‌وه
هۆكاره‌كه‌ی ئاشكراده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
عومه‌ر ساڵح كۆچه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، له لیستی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، ده‌ستی له كاری په‌رله‌مانتاری كێشایه‌وه و نامه‌ی ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌شی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه.
نوسراوه‌كه كه به‌رواری 30/3/2017 له‌سه‌ره و له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یدا، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كگرتوو، هۆكاری ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌كه‌ی بۆ كارانه‌كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و چاره‌سه‌رنه‌كردنی قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه".
له نامه‌كه‌دا نوسیوویه‌تی" لایه‌نه ناكۆكه‌كان ده‌رگایان له‌سه‌ر خۆیان داخستووه و ئاماده‌نیین هیچ سازشێك بكه‌ن. سه‌ره‌ڕای به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و زیادبوونی داهاتی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌ت تا ئێستا ده‌ستكارییه‌كی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی نه‌كردووه".
هه‌ر بۆیه ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، وه‌ك خۆی نوسیوویه‌تی" هۆكاری ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌كه‌ی بۆ ئه‌و كێشه و گرفتانه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
