داعش پاشه‌كشه‌ ده‌كات

بۆ زۆری ژماره‌ی هێزه‌كانی عێراق و دووباره‌ خۆ رێكخستنه‌وه‌ی سه‌ربازییه‌

K24 – هه‌ولێر

داعش رێگه‌ بە چەكدارەكانی دەدات لە شەڕەكانی رۆژئاوای موسڵ پاشەكشە بكەن.

سەرچاوە ھەواڵگرییه‌كان عێراق بڵاویان كرده‌وه‌ ژمارەیەك سەركردەی داعش فەتوای كشانەوەی چەكدارەكانییان لە شەڕ و پێكدادانەكانی رۆژئاوای موسڵ دەركردووە.

بیانووی سه‌ركرده‌كانی داعش بۆ كشانەوەی چەكدارەكانیان، زۆری ژمارەی كافرەكانە وەك خۆیان دەڵێن. ھەروەھا بەمەبەستی دووبارە خۆ رێكخستنەوەی سەربازییه‌.

فڕۆكەكانی عێراق و ھاوپەیمانان بەردەوام پێگه‌كانی داعش دەكەنە ئامانج، كە سەركردەكانی داعش خۆیانی تێدا حەشار دەدەن.

فه‌توای سه‌ركرده‌كانی داعش هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وی هێزه‌كانی عێراق له‌ گه‌ڕه‌كی نه‌بی شیت و په‌یامنێری كوردستان24 چیمه‌ن‌ عادل دوایین زانیاری له‌باره‌ی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی رۆژئاوای موسڵ بۆ بینه‌رانی ده‌خاته‌ڕوو.

ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می 2016 به‌ به‌شداری هێزه‌كانی عێراقی و كوردستانی ده‌ستیپێكرد و له‌ سه‌ره‌تادا پێشمه‌رگه‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵ به‌تایبه‌تی له‌ باكوور و رۆژهه‌ڵات كۆنترۆڵ كرد و رێگه‌ بۆ پێشڕه‌ی هێزه‌كانی عێراق به‌ره‌و موسڵ كرده‌وه‌.