داوا دەكرێت رۆژی شههیدكردنی قازی محهمهد ببێته رۆژی شەھیدی كوردستان
70 ساڵ بەسەر شەھیدبوونی قازی محەمەد تێپەر دەبێت
K24 - ههولێر:
پێشەوا قازی محەمەد 70 ساڵ بەر لەئێستا لە 31ی ئاداری 1947 لەگۆڕەپانی چوارچرای مەهاباد لەسێدارەدرا، ئێستا دوای حەوت دەیە بەشێک لەرۆژهەڵاتییەکان داوا لە پەرلەمانی کوردستان دەکەن کە رۆژی شەهیدبوونی قازی محەمەد وەکوو رۆژی شەهیدی کوردستان بناسێنێت.