ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێدانی قه‌رزی بازرگانی به لاوان تاووتوێ ده‌كات
رێژه‌ی بێكاری له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووه‌ته 14%
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ھەرێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، پڕۆژه‌ی قه‌رزی بازرگانی بۆ گه‌نجان تاوتوێ بكات بۆ ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كاری زیاتر بۆ لاوان.
هاوكات وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، رێژه‌ی بێكاری لەشارەكانی ھەرێمی كوردستان تۆماركراو گه‌یشتووه‌ته لەسەدا 14.