سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر كۆمپانیای میكس میدیا تۆماركرا
دۆسیه‌ی په‌خشی كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كان ره‌وانه‌ی دادگا كرا
K24 - هه‌ولێر:
داواكاری گشتی هه‌رێمی كوردستان، تۆمارێكی ئاراسته‌ی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌شتی هه‌ولێر كردوه بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی دژی كۆمپانیای میكس میدیا، چونكه كۆمپانیاكه پابه‌ندی رێنمایی و بڕیاره‌كانی لایه‌نی په‌یوه‌نددار نه‌بووه.
عه‌لی ره‌شید، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، رایگه‌یاند، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، داواكاری گشتی ئه‌و سكاڵایه‌ی تۆماركردووه.
كۆمپانیای میكس میدیاش سووره له‌سه‌ر دانانی سیسته‌مێكی نوێ بۆ وه‌رگرتنی په‌خشی كه‌ناڵه ناوخۆییهكانة كه نرخه‌كه‌ی نزیكه‌ی 100 هه‌زار دینار ده‌بێت بۆ هه‌ر ئامێرێك، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.