سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان باس له پرسی ریفراندۆم ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
مەسعود بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان پرسی ریفراندۆمی له‌گه‌ڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێریس، سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان باس كرد.
به گوێره‌ی زانیارییەكانی كوردستان24, لە كۆبوونەوەی نێوان سەرۆك بارزانی و ئەنتۆنیۆ گۆتێریس پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆم باسكراوه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێس، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به سه‌ردانێك گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌خت.