فازڵ میرانی: پەکەکە شەڕێکی ئایدۆلۆژی لەگەڵ ئێمە دەکات

یه‌كێتی: ئەوەی پەکەکە لە شنگال کردی ھێرشە بۆسەر سەرجەم خەڵکی کوردستان

K24 - هه‌ولێر:

فازڵ میرانی سكرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت پەکەکە شەڕێکی ئایدۆلۆژی لەگەڵ ئێمە دەکات.

یەکێتیش دەڵێت ئەوەی پەکەکە لە شنگال کردی ھێرشە بۆسەر سەرجەم خەڵکی کوردستان نەك تەنھا پارتی, ئەو حزبەش ھەوڵدەدات لەگەڵ پەکەکە و پارتی بە گفتوگۆ کێشەکانیان چارەسەر بکەن.

بەپێی زانیارییەکانی کوردستان 24, شاندێکی یەکێتی لە نزیکترین کاتدا دەچێتە قەندیل بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ پەکەکە.