پوتن له جه‌مسه‌ری باكووری زه‌وییه‌وه داواكارییه‌كی هه‌یه
جه‌مسه‌ره‌كه پڕه له كانزای گرانبه‌ها
K24 - هه‌ولێر:
رۆژی 29/3/2017 ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ په‌ره‌پێدان له ناوچه‌كانی جه‌مسه‌ری باكووری زه‌وی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كانی هه‌موو بواره‌كان راگه‌یاند.
پوتن له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به په‌ره‌پێدانی ناوچه‌ی جه‌مسه‌ری باكوور گوتوویه‌تی" ئێمه له رووی هاوبه‌شییه‌كی فراوان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌دا كراوه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی سوودبه‌خش كه قازانجێكی زۆری هه‌یه پێكه‌وه ئه‌نجام بده‌ین، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌رگامان كراوه‌یه تا له بواره‌كانی په‌ره‌پێدانی سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان پێشخستنی توانای گواستنه‌وه‌ی جیهانی تا ده‌گاته زانست و پاراستنی ژینگه پێكه‌وه كاربكه‌ین".
سه‌رۆكی رووسیا ئه‌وه‌شی راگه‌یاند" كۆتایی ساڵی 2014 كۆمپانیاكانی "رووس نه‌وت" و "ئیكسۆن مۆبێل" گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی غازیان له جه‌مسه‌ری باكوور دۆزییه‌وه و ناوی "سه‌ركه‌وتن"ـیان لێنا. كه‌ره‌سته‌كانی هایدرۆكاربۆنی له ده‌ریاكانی رووسیاش ده‌گاته 100 ملیار ته‌ن و به ته‌نها له قوڵایی ده‌ریای بارنتس 2.8 تریلیۆن چوارگۆشه غاز هه‌یه".
هه‌روه‌ها ئاشكراكراوه كه له جه‌مسه‌ری باكوور و قوڵایی ده‌ریاكاندا بڕێكی زۆری غاز و نه‌وت وهایدرۆكاربۆنات و زێڕ و كانزا پلاتینییه‌كان و نیكل و ده‌یان جۆری دیكه‌ی كانزای به نرخ و گرانبه‌ها هه‌ن. هه‌ر بۆیه سه‌رۆكی رووسیا داوا ده‌كات كۆمپانیاكانی جیهان پێكه‌وه شان بده‌نه به‌ر وه‌به‌رهێنان له‌و بوارانه‌دا.