ڤيديۆ.. ئيسرائيلييه‌ك سه‌رى ژنه‌كه‌ى ده‌بڕێت و به دواى خۆى رايده‌كێشێت
ئيسرائيلييه‌ك، سه‌رى هاوسه‌ره ته‌مه‌ن 30 ساڵه‌كه‌ى بڕى
K24 – هه‌ولێر:
هاووڵاتييه‌كى ئيسرائيل، هاوشێوه‌ى داعش، له شارى ته‌بريا، سه‌رى هاوسه‌ره ته‌مه‌ن 30 ساڵه‌كه‌ى بڕى و ئاگريشى له شوقه‌كه‌ى به‌ردا بۆ ئه‌وه‌ى ته‌رمه‌كه‌ى بسووتێت و سه‌ره‌كه‌شى به‌دواى خۆي‌دا راكێشا.
دواى ئه‌وه‌ى خه‌ڵك پۆليسيان ئاگادار كرده‌وه، كه پياوێك به خوێنه‌وه ده‌سووڕێته‌وه، ئه‌و كه‌سه له لايه‌ن هێزه ئه‌منييه‌كانه‌وه ده‌ستگيركرا.
رۆژنامه‌ى جيروزاليم پۆست، بڵاويكرده‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌ستگيركراوه، سه‌رى هاوسه‌ره‌كه‌ى به‌ده‌سته‌وه بووه و خوێن به جه‌سته‌يه‌وه بووه و هه‌موو جله‌كانى سوور بوونه به خوێنى هاوسه‌ره‌كه‌ى.




