له رێى ئێسكه‌په‌يكه‌رييه‌وه ئه‌م وێنه‌يان بۆ كێشاوه
زانايانى زانكۆى كامبريجى بريتانى له بوارى چاپكردنه‌وه و زانستى به‌راوردكردنى داتاكان پێشكه‌وتنێكى به‌رچاويان به‌ده‌ستهێنا
K24 – هه‌ولێر:
زانايانى زانكۆى كامبريجى بريتانى له بوارى چاپكردنه‌وه و زانستى به‌راوردكردنى داتاكان پێشكه‌وتنێكى به‌رچاويان به‌ده‌ستهێنا، دواى ئه‌وه‌ى توانيان وێنه‌يه‌كى وردى رووخسارى پياوێك بكێشن كه 700 ساڵ به‌ر له ئێستا مردووه.
له باره‌ى ئه‌و ده‌ستكه‌وته زانستييه‌وه زانايان ده‌ڵێن: توانيمان وێنه‌ى وردى رووخسارى پياوێك بكێشينه‌وه كه 700 ساڵ له‌مه‌و به‌ر مردووه و ئێسكه په‌يكه‌رى له گۆڕستانێكى كۆنى ژێر بيناى په‌يمانگه‌ى Old Divinity School دۆزراوه‌ته‌وه.
ئه‌و زانايانه ده‌ڵێن: ئێسكه په‌يكه‌رى ئه‌و پياوه يه‌كێكه له‌و كۆمه‌ڵه ئێسكه په‌يكه‌ره‌ى له نێوان ساڵانى 2010 تا 2012 دۆزراونه‌ته‌وه.
ئێسكه په‌يكه‌ره‌كه هى پياوێكه كه له ده‌يه‌ى چله‌كانى ژيانيدا كۆچى دواييكردووه و به گوێره‌ى شيكارى ئێسكه په‌يكه‌رى ئه‌و پياوه به شێوه‌ى سه‌ره‌كى له خواردندا پشتى به ستووه به گۆشت و ماسى و له پشت كه‌له‌ى سه‌رييه‌وه شوێنه‌وارى لێدانێكى به‌هێز هه‌يه كه به ئامێرێكى كوشنده لێى دراوه و هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆى مردنى.
