گۆتێرێز له‌گه‌ڵ ئێزدييه‌كان كۆبوويه‌وه و سه‌ردانى ئاواره‌كان ده‌كات
دوێنێ له لايه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى پێشوازى لێكرا.
K24 – هه‌ولێر:
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ سەردانی کەمپی ئاوارەکان دەکات.
دوێنێ سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان گه‌يشته هه‌ولێر و له لايه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى پێشوازى لێكرا.
سەرۆک بارزانی لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ گۆتێرێز جەختی لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم کرده‌وه و ئەوەشی راگەیاند، لە ماوەیەکی نزیکدا ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدەن و گوتيشى: دەمانەوێت جیهان ئاگاداری خواست و بڕیارەکانی هەرێمی کوردستان بێت.
سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان پێشتر وەک سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای پەنابەران سەردانی هەرێمی کوردستان و کەمپی ئاوارەکانی کردووە کە ئێستا کوردستان نزیکەی 2 ملیۆن ئاوارەی لە خۆگرتووە.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌مڕۆ سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ شاندێكى ئه‌نجوومه‌نى رووحانى و ميرى ئێزدييان كۆبوويه‌وه.
ئامانج له كۆبوونه‌وه‌كه تاوتوێكردنى ره‌وشى ئێزدييه‌كان و باسكردن له‌و سته‌م و چهوساندنهوهيه بوو كه داعش ده‌رهه‌ق به ئێزدييه‌كان ئه‌نجاميداوه.



