26 ساڵ به‌سه‌ر كۆڕه‌وى خه‌ڵكى كوردستاندا تێپه‌ڕ ده‌بێت

ئه‌گەرچی كردەوەیەكی رێكخراو و بەرنامە بۆ داڕێژراو نەبوو، بەڵام بە گەورەترین خەباتی مەدەنیانەی مێژووی كورد دادەنرێ

K24 – هه‌ولێر:

26 ساڵ بەسەر كۆڕەوە ملیۆنییەكەی گەلی كورد تێپەڕدەبێت، كۆڕەو ئه‌گەرچی كردەوەیەكی رێكخراو و بەرنامە بۆ داڕێژراو نەبوو، بەڵام بە گەورەترین خەباتی مەدەنیانەی مێژووی كورد دادەنرێ چونكە لە ئەنجامی ئەو خەباتە كورد توانی بەشێك لە داوا سیاسییەكان و بەشێكیش لە مافە مرۆیی و نەتەوەییەكانی بەدەستبھێنێ و لە ھەمان كاتیشدا كۆمەڵێكی زۆر لە كەسایەتییە كاریگەرەكانی جیھان ھاوسۆزی دۆزە رەواكەی خۆی بكات.