هه‌موو شتێك به سه‌رييه‌وه ده‌لكێت
رۆژانه هه‌زار و 500 دۆلار په‌يدا ده‌كات.
K24 – هه‌ولێر:
جيمى كيتون، هاووڵاتييه‌كى ئه‌مريكاييه‌وه و به توانا سه‌يره‌كه‌ى له راگرتنى شت به سه‌رييه‌وه ناوبانگى ده‌ركردووه.
كيتۆن ده‌توانێت هه‌موو شتێك به سه‌رى رابگرێت و توانايه‌كى سه‌يرى هه‌يه له‌وه‌دا كه سه‌رى وه‌ك موگناتيس تواناى كێشكردنى هه‌يه، نه‌ك ته‌نيا مادده‌ى كانزايى بگره هه‌موو شتێك به سه‌رييه‌وه ده‌لكێت.
زانايان له‌و بڕوايه‌دان، هۆكارى ئه‌و ديارده‌يه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رزى پله‌ى گه‌رمى جه‌سته‌ى كه له سه‌رووى ناوه‌نده‌وه‌يه و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى شت به سه‌رييه‌وه بلكێت.
كيتون ته‌مه‌نى 47 ساڵه و ده‌ڵێت: پزيشكه‌كان پێيان وتووم هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌يه پله‌ى گه‌رمى جه‌سته‌م به‌رزه.
ئه‌وه‌شى وتووه، كه له ته‌مه‌نى 7 ساڵييه‌وه هه‌ستى به‌و توانايه‌ى جه‌سته‌ى كردووه. به تايبه‌تى ئه‌و كاته‌ى كه يارى كردووه و هه‌ستى كردووه كه‌رسته‌كانى يارى به جه‌سته‌يه‌وه ده‌لكێن.
به هۆى ئه‌و توانايه‌وه رۆژانه كيتۆن زياتر له 1500 دۆلارى ده‌ستده‌كه‌وێت و هه‌ندێك رۆژ ده‌گاته 8 هه‌زار دۆلار.