ئاواره‌كان ره‌خنه له گۆتێرێس ده‌گرن و ئه‌ویش داوایه‌ك له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: بەشی زۆری بەرنامەی ئێمه بۆ خزمەتی ئاواره‌كان جێبەجێنەكراوە
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئەوەی ئەنتۆنیۆ گۆتیرێز سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان گەیشتە شاری هەولێر و لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستاندا كۆبووەوە لە دووەم ڕۆژی سەردانەکەیدا گۆتێرێز سەردانی كەمپی حەسەن شامی تایبەت بە ئاوارەكانی مووسڵی كرد و لە نزیكەوە لە رەوشیانی كۆڵییه‌وه.
گۆتێرێز لە گوته‌یه‌كدا بۆ رۆژنامه‌نووسان باسی لەوە كرد كە ھێشتا بەشی زۆری بەرنامەی ئەوان بۆ خزمەتی ئاواره‌كان جێبەجێنەكراوە و ئاواره‌كانیش رەخنەی ئەوەیان ھەبوو كە گۆتێرێز نەیویستووە راستی ژیان و گوزەرانی ئەوان بزانێت.
هاوكات سكرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان راشیگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رێكخراوه‌كان كاری گه‌وره‌یان بۆ هاوكاری ئاواره و په‌نابه‌ران كردووه.