پێشڕه‌وی سوپای عێراق به‌رده‌وامه و سه‌رنجیش له‌سه‌ر مزگه‌وته‌كه‌ی "خه‌لیفه‌یه"
جه‌نه‌ڕاڵێكی سوپای ئه‌مه‌ریكا ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش له‌ناو مووسڵ ئاشكرا ده‌كات
K24 - مووسڵ:
پێشڕه‌وی هێزه عێراقییه‌كان له نێو كوچه‌و كۆڵانه‌كانی به‌شی رۆژئاوای مووسڵ به‌رده‌وامه و هاوكات به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكی فه‌رمانده باڵاكانی داعش موسڵیان جێهێشتووه و لە ئێستادا تەنیا هه‌زار چه‌كداری داعش شه‌ڕی هێزه عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن.
سوپای عێراق، ئێستا له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی نووری نزیكبوونه‌ته‌وه، ئه‌و مزگه‌وته‌ی كه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی "خه‌لافه‌تی داعشی" تێدا راگه‌یاند.