جه‌نه‌ڕاڵێكی ئەمریكی: مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كوردستان ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه
دواى شه‌ڕی داعش په‌یوه‌ندییه‌كان به ته‌واوی گۆڕاون
K24 - هه‌ولێر:
گەورە جه‌نه‌ڕاڵێكی ئەمریكی و فەرماندەی ھاوپەیمانیەتی شەڕی دژی داعش لە عێراق، ستيڤن تاونسێند رایگەیاند مانەوەی ھێزەكانی ئەمریكا له كوردستان بۆ ماوەیەكی درێژ ئه‌گەرێكی بەھێزە.
تاونسێند بە كوردستان 24 ی راگەیاند، كە پێشتر لە نێوان ساڵانی 2011 بۆ 2014 پەیوەندی سەربازییان لەگەڵ كوردستان نەبووە، بەڵام دوای شەڕی داعش ئەو پەیوەندییە بە تەواوی گۆڕاوە.
جه‌نه‌ڕاڵ تاونسێند ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە, پەیوەندییەكانی ئەمریكا و ھەرێمی كوردستان نوێ نین، بەڵام لەگەڵ شەڕی داعش ئەو پەیوەندییانە بە تەواوی گۆڕانیان بەسەردا ھاتووە و بەھێزتر بوون.
تاونسێند دڵنیایی خۆشی لەوە نیشاندا كە سوپای ئەمریكا بۆ داھاتووێكی دوورودرێژ لە كوردستان دەمێنێتەوە.