"داعش منداڵان ده‌كاته قه‌ڵغانی مرۆیی"
هاوپه‌یمانان ڤیدیۆیه‌كی نوێ بڵاوده‌كه‌نه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
روانگه‌ی عێراقی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، رایگه‌یاند" چه‌كدارانی داعش ده‌یان خێزانیان له رۆژئاوای شاری مووسڵ ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه، له ناو ئه‌و خێزانانه‌دا 300 منداڵ هه‌ن و وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كاریان ده‌هێنێن".
چالاكوانان له گه‌ڕه‌كی "الصحة"ی شاری مووسڵه‌وه به روانگه عێراقییه‌كه‌یان راگه‌یاندووه" له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بینیوومانه، تیمی گه‌ڕۆكی چه‌كدارانی داعش كه له 5 تا 7 كه‌س پێكهاتوون، له ناو گه‌ڕه‌كه‌كاندا بۆ منداڵان ده‌گه‌ڕێن، به تایبه‌تی ئه‌و منداڵانه‌ی پێشتر وانه‌ی ئایینی‌یان لای داعش خوێندووه".
ئه‌و چالاكوانانه ده‌ڵێن" رۆژی 29/3/2017 چه‌كدارانی داعش 17 منداڵیان بردووه و به كه‌سوكاره‌كانیان گوتووه" ئه‌وانه سه‌ربازی خه‌لافه‌تن و له‌سه‌ریانه ئه‌ركی خۆیان به‌جێبگه‌یه‌نن و له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی دیكه‌دا بووه‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن هاوكاریان بكه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و ئاماده‌كردنی گوللـه".
هه‌روه‌ها رایانگه‌یاندووه" ته‌مه‌نی ئه‌و منداڵانه له نێوان 11 بۆ 17 ساڵانه و 10 منداڵی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تیش له ناو ئه‌و منداڵانه‌دان كه داعش هێناونیه‌تییه هێڵه‌كانی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه".
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌م دواییانه گرته ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكرده‌وه كه یه‌كێك له فڕۆكه‌كانیان تۆماریكردووه و ده‌رده‌كه‌وێت، چه‌كدارێكی داعش منداڵێك بۆ خۆپاراستنی له كاتی شه‌ڕ له گه‌ڕه‌كێكی شاری مووسڵ له‌گه‌ڵ خۆی راده‌كێشێت و ده‌یگوازێته‌وه ئه‌و شوێنه‌ی كه خۆی ده‌یه‌وێت تێیدابێت".