شاندێكی یه‌كێتی بۆ پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی سه‌ردانی پارتی و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات
"سه‌ربه‌خۆیی مافێكی دیموكراسیانه‌و ره‌وای گه‌لی كوردستانه"
K24 - هه‌ولێر:
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیتی نیشتیمانی كوردستاندا، بڕیاردراوه، وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی پارتی دیموكراتی كوردستان و لایه‌نه سیاسیه‌كانی تر بكات، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن بۆ پێكهێنانی كۆمیته‌یه‌كی كوردستانی تایبه‌ت، كه پێكبێت له نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسیه‌كان و پێكهاته‌كانی گه‌لی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی هه‌نگاونانی كرداری بۆ جێبه‌جێكردنی قۆناغه‌كانی ریفراندۆم و پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان".
له به‌لاغی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستاندا ئاماژه به‌وه‌شكراوه" نه‌خشه رێگای یه‌كێتی له مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی په‌سه‌ندكرا، له‌كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی دا كۆتا بڕیاری لێدراو ده‌بێته نه‌خشه رێگای یه‌كێتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و قه‌یرانه‌كان".
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌لاغه‌كه‌دا هاتووه" سه‌ربه‌خۆیی مافێكی دیموكراسیانه‌و ره‌وای گه‌لی كوردستانه، ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی، وه‌ك مافی چاره‌نوسی گه‌لی كوردستان له هه‌رێم و ناوچه كوردستانیه‌كانی تر، ئامانجی له‌مێژینه‌ی یه‌كێتی-یه و بۆ به‌دیهێنانیشی خه‌باتی سیاسی و دیموكراتی و ئاشتیانه‌ی خۆی درێژه پێده‌دات".
ئه‌مڕۆ (1/4/2017) به‌سه‌رپه‌ره‌شتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی، كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له سلێمانی به‌ڕێوه‌چووه