رۆژنامه‌يه‌كى ئه‌ڵمانيا: ناتۆ گومانى له كارايى سوپاى توركيا هه‌يه
رۆژنامه‌يه‌كى ئه‌ڵمانى بڵاويكرده‌وه، له ناو هاوپه‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ) گومان له‌سه‌ر تواناى سه‌ربازى توركيا درووستبووه، وه‌ك ئه‌ندامێكى هاوپه‌يمانێتييه‌كه.
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌يه‌كى ئه‌ڵمانى بڵاويكرده‌وه، له ناو هاوپه‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ) گومان له‌سه‌ر تواناى سه‌ربازى توركيا درووستبووه، وه‌ك ئه‌ندامێكى هاوپه‌يمانێتييه‌كه.
رۆژنامه‌ى (Welt am Sonntag)ـى ئه‌ڵمانى رايگه‌ياند، ديپلۆماتكارانى باڵاى ناتۆ له‌و بڕوايه‌دان، تواناى فه‌رمانده‌يى و تواناى به‌گه‌ڕخستنى هێزه چه‌كداره‌كانى توركيا لاوازه و ته‌نانه‌ت هێزه ده‌ريايى و ئاسمانييه‌كانى توركياش گيرۆده‌ى ئه‌و لاوازييه‌ن.
رۆژنامه‌كه به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى هێناوه‌ته‌وه "له باكوورى سوريا هه‌ست به سه‌ختى و ئاسته‌نگ له پلان و جێبه‌جێكردنى ئۆپراسيۆنه‌كانى سوپاى توركيا له دژى داعش و ميليشيا كوردييه‌كان ده‌كرێت".
له‌و باره‌يه‌وه فه‌رمانده‌ى باڵاى هێزه‌كانى ناتۆ له ئه‌وروپا جه‌نه‌راڵى ئه‌مريكايى كورتيس سكاباروتى رايگه‌ياندبوو، هه‌وڵى كوده‌تاكه‌ى ته‌مموزى 2016ى توركيا، كاريگه‌رى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر په‌يكه‌رى فه‌رمانده‌يى هاوپه‌يمانێتييه‌كه داناوه.
رۆژنامه ئه‌ڵمانييه‌كه ئه‌وه‌شى بڵاوكردووه‌ته‌وه، زۆرێك له‌و ديپلۆماتكاره توركانه‌ى دواى ده‌ركردنى هاوڕێكانيان چوونه‌ته ئه‌وروپا و له‌گه‌ڵ ناتۆ كارده‌كه‌ن، زمانى ئينگليزى نازانن و زانيارى بنه‌ڕه‌تييان سه‌باره‌ت به كارى ناتۆ و پرسه ئه‌منييه‌كان نييه.