بريمه‌ر: پێويسته چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى زياتر به پێشمه‌رگه بدرێت
پێشمه‌رگه بڕواپێكراوترين هاوپه‌يمانى ئه‌مريكايه له عێراق.
K24 – هه‌ولێر:
پۆل بريمه‌ر، حاكمى مه‌ده‌نى پێشووى ئه‌مريكا له عێراق رايگه‌ياند، پێشمه‌رگه بڕواپێكراوترين هاوپه‌يمانى ئه‌مريكايه له عێراق.
گوتيشى: هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له 1991ه‌وه تا ئێستا رۆڵێكى گرنگيان بينيوه له دژى رژێمى عێراق و گرووپى تيرۆريستى داعش.
هه‌روه‌ها گوتى: پشتيوانى ئه‌وه ده‌كه‌م، كه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى زياتر بدرێته پێشمه‌رگه.
له باره‌ى په‌يوه‌ندى نێوان به‌غدا و هه‌رێمى كوردستان و دابه‌شبوونى عێراقه‌وه، بريمه‌ر گوتى: ئه‌وه په‌يوه‌ندى به عێراقييه‌كان خۆيانه‌وه هه‌يه و ئه‌وان بڕيار له چاره‌نووسى خۆيان ده‌ده‌ن.
پۆل بريمه‌ر له دواى رووخانى رژێمى به‌عس له مانگى ئايارى 2003 تا مانگى حوزه‌يرانى 2004 نوێنه‌رى سه‌رۆكى ئه‌و كاتى ئه‌مريكا (جۆرج بوشى كوڕ) بوو له عێراق و هاوكات وه‌ك حاكمى مه‌ده‌نى ئه‌مريكا له عێراق ده‌سه‌ڵاتى كاتى هاوپه‌يمانانى به‌ڕێوه‌ده‌برد.
له ئاستى ديپلۆماسى چه‌ندين پۆستى گرنگى له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا پێ دراوه و له وه‌زاره‌تى ناوخۆش چه‌ندين پۆستى به‌ڕێوه‌بردووه و به‌شدارى كردووه له دووباره بنياتنانه‌وه‌ى عێراق له دواى رووخانى رژێمى به‌عس له 2003دا.