مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی بە سەرۆكایەتی بارزانی چەند پرسێك تاوتوێ دەكەن

"ریفراندۆم و كەركووك پرسی سەرەكی كۆبوونەوەكە دەبن"

K24 - ھەولێر

بڕیارە ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لە پیرمام كۆببنەوە.

بەپێی زانیارییەكانی كوردستان24، بڕیارە ئەمڕۆ ھەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی بە سەرپەرشتی سەرۆك بارزانی لە سەڵاحەدین كۆدەبنەوە.شاندی یەكێتی پێكھاتوون لە كۆسرەت رەسوڵ، ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد، مەلا بەختیار، حاكم قادر حەمەجان، بافڵ تاڵەبانی، عەدنان موفتی، شێخ جەعفەر، نەجمەدین كەریم، رزگار عەلی و سەعدی ئەحمەد پیرە.

بە گوێرەی زانیارییەكان لە كۆبوونەوەكەدا گفتووگۆ لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان پارتی و یەكێتی و پرسی ریفراندۆم و كەركووك و بڕیارەكەی رۆژی شەممەی پەرلەمانی عێراق دەكرێت.