به‌رهه‌م ساڵح: مه‌ترسی گه‌نده‌ڵی له تیرۆر كه‌متر نییه
گه‌نده‌ڵی باڵی به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی عێراقدا كێشاوه
K24 – هه‌ولێر
به‌رهه‌م ساڵح جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند گه‌نده‌ڵی باڵی به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی عێراق كشاوه و یارمه‌تی تیرۆر ده‌دات و ده‌بێته هۆی به‌رده‌وامبوونی.
به‌رهه‌م ساڵح له كۆربه‌ندی عێراق بۆ وزه رایگه‌یاند نه‌وت له مێژووی درێژی عێراق بۆته مایه‌ی نه‌خۆشی بۆ گه‌لانی ئه‌م وڵاته و بووه‌ته هۆكاری چه‌وساندنه‌وه و گه‌نه‌ده‌ڵی.
هه‌ر له‌مباره‌وه گوتی دوای ساڵی 2003 كه‌رتی نه‌وتی عێراق پێشكه‌وتنی زۆری به خۆوه بینیوه و پێویسته به‌شێك له داهاتی نه‌وتی بۆ ناوچه رزگارگراوهكان ته‌رخان بكرێت و ته‌كنۆلۆژیای نوێ بۆ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌كار بهێنرێت.
به‌رهه‌م ساڵح له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا گه‌نده‌ڵی باڵی به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی عێراق كێشاوه و به ده‌ست چه‌ندین كێشه‌وه ده‌ناڵێنێت و گه‌نده‌ڵی له مه‌ترسیی تیرۆر كه‌متر نییه و بەهۆی قەیرانە سیاسییەکانەوە، نەوتی عێراق لە بازاڕەکانی جیهاندا لە ئاست پێویستدا نییە و پێویسته بایه‌خ به به‌رهه‌مهێنان بدرێت و سیاسه‌تی دارایی یه‌كگرتوو بگرێته‌به‌ر و بۆ پیشخستن وڵاته چاكسازیی ریشه‌یی بكرێت.

هه‌ر له‌و كۆربه‌نده‌دا جه‌بار لعێبی رایگه‌یاند یه‌ده‌كی نه‌وتی عێراق 175 ملیار بهرمیلیه و هه‌وڵ ده‌ده‌ین سه‌رچاوه‌كانی وزه ههمهجۆر بكرێن و نابێت عێراق ته‌نیا له‌سه‌ر داهاتی نه‌وت بوه‌ستێت.
گوتیشی توانیومانه رۆژانه 1000 تۆن گازی شل به‌رهه‌م بێنین.
كۆڕبه‌ندی عێراق بۆ وزه رۆژی 2 نیسان له به‌غدا ده‌ستپێكرد و بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و تیێدا تیشك ده‌خرێته سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی عێراق و چۆنییه‌تی به‌كارهێنانی بۆ په‌ره‌پێدانی وڵات.
سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سكرتێری گشتی ئۆپێك و به‌رپرسانی عێراقی و باڵیۆز و ئه‌كادیمی و خاوهنكاران به‌شداری كۆڕبه‌نده‌كه بوونه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی له كۆڕبه‌نده‌كه رایگه‌یاند ئابووریی عێراق 90% پشت به داهاتی نه‌وت ده‌به‌ستێت و ئابوورییه‌كی بهكارهێنهرمان هه‌یه و دامه‌زراندن له كه‌رتی گشتی بووه هۆی روودانی بێكاری شاراوه.