له نزیك بازاری له‌نگه‌ی شاری هه‌ولێر كه‌سێك باوك و برایه‌كی خۆی كوشت
به چه‌كی كڵاشینكۆف ته‌قه‌ی لێكردوون و ده‌ستبه‌جی گیانیان له‌ده‌ستداوه
K24 - هه‌ولێر:
كه‌سێك له شه‌قامی 100 مه‌تری نزیك بازاڕی له‌نگه‌ی شاری هه‌ولێر، باوك و برایه‌كی خۆی كوشتووه.
كاتژمیر 2:00 دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، پۆلیس له رووداوێكی كوشتنی باوك و كوڕێك له نزیك بازاری له‌نگه‌ی شاری هه‌ولێر ئاگاداركراوه‌ته‌وه و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان له لایه‌ن كه‌سێكی خێزانه‌كه‌وه به ناوی (م. ک. ط)، تەمەن (٢٢) ساڵ كوژراون.

نه‌قیب "باساك فه‌ره‌ج" به‌رێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی رۆژهه‌ڵات، به په‌یجی هه‌ولێر پۆلیسی، راگه‌یاندووه" هاووڵاتیەکه ناوی (م. ک. ط)، تەمەن (٢٢) ساڵه، لەگەڵ باوک و برایه‌كی لە چێشتخانەی (ئه‌سینا) لەسەر کێشەیەکی نێوانیان بوەتە دەمەقاڵهیان و بە چەکی جۆری (کلانشیکۆف)، ته‌قه‌ی لە باوک و براکەی به ناوه‌كانی (کامەران طاهر مصطفی)،تەمەن (٤٣) ساڵ و (هەڵوێست کامەران طاهر)، تەمەن (١٩) ساڵ، كردووه‌و هه‌ر دووكیان ده‌ستبه‌جێ لە شوێنی ڕووداوه‌كه‌دا گیانیان لەدەستداوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیركراوه و دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكه کراوەته‌وه و دادوەر بەپێی ماددە (٤٠٦) لەیاسای سزادان، بڕیاری بەندکردنی بۆ تۆمه‌تباره‌كه ده‌ركردووه و لێکۆڵینەوە ش به‌رده‌وامه".
.jpg)
.jpg)