مێردمنداڵێكى كورد له به‌ريتانيا تا لێوارى مردن ئه‌شكه‌نجه ده‌درێت
به دواى په‌ناگه‌يه‌كى ئارام‌دا روويكردبووه بريتانيا
K24 – هه‌ولێر:
مێردمنداڵێكى كوردى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان كه به دواى په‌ناگه‌يه‌كى ئارام‌دا روويكردبووه بريتانيا، له شارى كرويدونى ئه‌و وڵاته له لايه‌ن هه‌شت كه‌سى بريتانييه‌وه په‌لاماردرا و تا لێوارى مردن ئه‌شكه‌نجه درا.
رۆژنامه‌ى گارديانى بريتانى هه‌واڵى ده‌ستگيركردنى شه‌ش كه‌س له په‌لامارده‌ره‌كانى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاشكراشيكردووه، ئه‌و مێردمنداڵه كورده حه‌ڤده ساڵييه، ته‌نيا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى په‌نابه‌ر بووه، به پاڵنه‌رى ره‌گه‌زپه‌رستى په‌لامار دراوه.
پۆليس رايگه‌ياندووه، ئێواره‌ى دوێنێ 4 پياو و دوو ژنيان ده‌ستگيركردووه. تۆمه‌تى ئه‌وه‌يان دراوه‌ته پاڵ كه تێوه‌گلاون له هه‌وڵى كوشتن و درووستكردنى پشێوى و ئاژاوه‌ى توندڕه‌وانه.
لێكۆڵه‌رانى پۆليس گه‌يشتوونه‌ته ئه‌و بڕوايه‌ى ئه‌و كه‌سانه به شێوه‌يه‌كى هۆڤيانه په‌لامارى ئه‌و گه‌نجه‌يان داوه و تا نزيك بووه‌ته‌وه له مردن لێيان داوه.
رووداوه‌كه رۆژى هه‌ينى 31ى ئازار/ مارسى 2017 روويداوه و پۆليس ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه كه‌سێك په‌لامار دراوه و دواى گه‌يشتنى ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و كه‌سه مێردمنداڵێكى كورده و ته‌مه‌نى 17 ساڵه و له سه‌ر و ده‌موچاوى برينى مه‌ترسيدار هه‌بووه و كه‌له‌ى سه‌رى شكێنراوه و تووشى خوێنبه‌ربوونى مێشك بووه.
د‌س كريس بلاميرس، ئه‌فسه‌رى لێكۆڵه‌رى شارى كرويدونه و له‌و باره‌يه‌وه ده‌ڵێت: مێردمنداڵه كورده‌كه له وێستگه‌يه‌كى پاس بووه و چاوه‌ڕوانى پاسى كردووه و په‌لامارده‌ره‌كان پرسيارى ناسنامه‌ى لێده‌كه‌ن و كاتێك زانيويانه په‌نابه‌ره به‌و جۆره په‌لاماريان داوه و چه‌ند كه‌سێك هه‌وڵيان داوه نه‌هێڵن بيكوژن، به‌ڵام په‌لامارده‌ره‌كان هه‌ر لێيان داوه تا پۆليس گه‌يشتووه‌ته شوێنى رووداوه‌كه.
وه‌زيرى دانيشتوان و نوێنه‌رى كوريدون، گافن بارويل، له‌و باره‌يه‌وه ده‌ڵێت: له‌و بڕوايه‌دام زۆرينه‌ى خه‌ڵكى كرويدون، وه‌ك من، هه‌ست به نيگه‌رانى و په‌ژاره و خه‌جاڵه‌تى ده‌كه‌ن، به هۆى ئه‌و په‌لاماره‌وه كه كراوه‌ته سه‌ر كه‌سێكى په‌نابه‌ر ته‌نيا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌دواى په‌ناگه‌يه‌كى ئارام‌دا گه‌ڕاوه و به‌و هۆيه‌وه روويكردووه‌ته به‌ريتانيا.