توركيا مووشه‌كێكى پێشكه‌وتووى تاقيكرده‌وه كه به لێزه‌ر ئاراسته ده‌كرێت
فكرى ئيشيك، وه‌زيرى به‌رگرى توركيا رايگه‌ياند، به درووستكردنى ئه‌و مووشه‌كه نوێيه، تواناى هێزى ئاسمانى توركيا زياتر هه‌ڵده‌كشێت.
K24 – هه‌ولێر:
كۆمه‌ڵگه‌ى پيشه‌سازى سه‌ربازى توركيا مووشه‌كێكى نوێى درووستكراوى توركياى نمايشكرد، كه له رێى لێزه‌ره‌وه ئاراسته ده‌كرێت و دژى تانك و زرێپۆش به‌كار ده‌هێنرێت.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى توركيا رايگه‌ياندووه، ئه‌و مووشه‌كه له جۆرى (L-UMTAS) و هێليكۆپته‌رى ئاتاكى توركيا به‌كارى ده‌هێنن.
فكرى ئيشيك، وه‌زيرى به‌رگرى توركيا رايگه‌ياند، به درووستكردنى ئه‌و مووشه‌كه نوێيه، تواناى هێزى ئاسمانى توركيا زياتر هه‌ڵده‌كشێت.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌و مووشه‌كه به هه‌ردوو شێوه‌ى زه‌وى – زه‌وى و ئاسمان – زه‌وى درووستكراوه و له توانايدا هه‌يه له هه‌شت كيلۆمهتردا ئامانجه‌كانى بپێكێت و شه‌ويش له رێى لێزه‌ره‌وه ئاراسته ده‌كرێت.